نه‌وا
محه‌مه‌د حه‌لبوسی به سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ركابه‌ركانیدا و به‌به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردرا.
حه‌لبوسی كاندیدی هاوپه‌یمانی میحوه‌ری وه‌ته‌نی بوو بۆ سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه زۆربه‌ی كوتله سونییه‌كان له‌خۆده‌گرێت.
له‌دوای جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگدانه نهێنییه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌نجامدرا، حه‌لبوسی به به‌ده‌ستهێنانی 169ده‌نگ له كۆی ده‌نگی 298 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بووی دانیشتنه‌كه به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێردرا.
ركابه‌ره‌كانی دیكه‌ی حه‌لبوسی كه هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌ركۆماری عێراق، ئوسامه نوجێفی 19ده‌نگ و وه‌زیری پێشووی به‌رگری عێراق، خالید عوبێدی 89 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
محه‌مه‌د رێكان حه‌لبوسی ساڵی 1982له قه‌زای گه‌رمه سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار له‌دایكبووه، ناوبراو په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بووه و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایاری رابردوو سه‌رۆكایه‌تی لیستی "ئه‌نبار ناسنامه‌مانه"ی كرد و جارێكی دیكه به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرایه‌وه
له 29ی ئابی 2017 ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار محه‌مه‌د حه‌لبوسی له شوێنی پارێزگاری له‌كارلابرا سوهه‌یب راوی به پارێزگاری ئه‌نبار هه‌ڵبژارد.
حه‌لبوسی ساڵی2001_2002 بڕوانامه‌ی بكالۆریوسی له ئه‌ندازیاری شارستانی له زانكۆی موسته‌نسڕییه له به‌غدا به‌ده‌ستهێناوه و ساڵی 2006 بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له هه‌مان بوار و له‌هه‌مان زانكۆدا به‌ده‌ستهێناوه.