به‌رپرسێكی به‌ره‌ی توركمانی ده‌ڵێت: پێشمه‌رگه و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه به پاڵپشتی ئه‌مریكا خۆیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه دابڕاوه‌كان ئاماده‌ده‌كه‌ن، بۆیه‌ش داوای ده‌ستوه‌ردان و هه‌ڵوێستی ئه‌نقه‌ره ده‌كات.
له راپۆرتێكدا له ژێر ناونیشانی "پلانی داگیركردنی كه‌ركوك" رۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌قی نزیك له پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا، له زاری محمد سه‌مان ئاغائۆغڵو، كه به‌رپرسێكی به‌ره‌ی توركمانیه بڵاویكردۆته‌وه: ئه‌مریكا، پێشمه‌رگه و په‌كه‌كه خۆیان بۆ "داگیركردنی"ی كه‌ركوك ئاماده ده‌كه‌ن.
وتوشیه‌تی: ئه‌وان تا ئێستا نزیكه‌ی 20 باره‌گای په‌كه‌كه‌یان له ناو ماڵ و شوێنی كاره‌كانی نزیك له باره‌گا توركمانییه‌كان و له‌گه‌ڕه‌كه جیاجیاكانی كه‌ركوك ده‌ستنیشان كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌ره‌ی توركمانی داواشی كردووه توركیا له دژی ئه‌و پلانه و بۆ پاراستنی توركمانه‌كانی هه‌ڵوێستی هه‌بێت.
ڕۆژنامه‌كه پێی وایه ئه‌مریكا ڕووداوه‌كانی ئیدلیب و به‌سره و قه‌یرانی سیاسی به‌غدا له سه‌ر پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت ده‌قۆزێته‌وه و له‌ناكاو كه‌ركوك و هه‌موو ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورد، هه‌ر وه‌ك چۆن ناوچه‌ی ده‌یره‌زوری له سوریا خستوه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی شه‌ڕڤانان.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و راپۆرته بۆ جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كه، له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین دیدار له نێوان به‌رپرسانی پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرگ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراون.