نه‌وا
له ئاكامی ھێرشێكی چه‌كداریی له ناوچه‌ی ھارفۆردی سه‌ر به ویلایه‌تی ماریلاندی ئه‌مریكا، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بوونه قوربانی.
به‌رپرسی ئه‌منی ھارفۆرد له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند كه "ھێرشێكی چه‌كداریی له ناوچه‌ی نێوان رێگای سپێسیوتا و پێریمان روویداوه. ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پۆلیسی ھارفۆرد رایگه‌یاند كه ھێرشه‌كه به‌رده‌وامه و ھێزه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه و ھۆشداری دراوه‌ته ھاووڵاتیان كه نزیكی ئه‌و شوێنه نه‌بنه‌وه.
باس له‌وه‌شكراوه، تائێستا 3 هاووڵاتی كوژراون و 2 كه‌سیش برینداربوون.
ھارفۆرد نزیكه‌ی 115 كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژھه‌ڵاتی واشنتۆن دی سی دووره.