فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی ئاڵتونی كۆچی دوایی كرد
20/09/2018 عێراق
نه‌وا
فازڵ به‌رواری، فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی ئاڵتونی عێراق به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی یه‌كی سه‌ر به ده‌زگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێت: "فازڵ جه‌میل به‌رواری، فه‌رمانده‌ی قاره‌مانی فرقه‌ی ئاڵتونی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا كۆچی دواییكرد".
فازڵ جه‌میل به‌رواری له‌دایكبووی ساڵی 1966 له پارێزگای دهۆك، پله‌ی لیوا بوو، فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی تایبه‌تی یه‌ك بوو، یه‌كێك بوو له‌دامه‌زرێنه‌رانی ده‌سته‌ی ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كان له‌ساڵی 2003 و به‌شداری كارای هه‌بوو له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش له ئه‌نبارو نه‌ینه‌وا.