سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان: گرنگە حكومەتی عێراق لە كاتی خۆیدا پێكبێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە بەیاننامەیەكدا پیرۆزبایی لە گەلی عێراق كرد بەبۆنەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەكان.
لە بەیاننامەكەدا ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی پێشوازی لە بەڕێوەبردنی گشتیی ئاشتیانە و ڕێك و پێكی هەڵبژاردنەكان كردوە، متمانەی خۆی دەربڕی كە لایەنە سیاسییە پەیوەندیدارەكان گیانی ئاشتی و ڕێزگرتن لە پڕۆسەی هەڵبژاردن دەپارێزن تا ئەوكاتەی ئەنجامەكان ڕادەگەیەنرێت.
هەروەها جەختی لە گرنگیی پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەت كردەوە كە ئاشتیانە و لە كاتی خۆیدا بێت، كە ئەوەش گوزارشت لە ئیرادەی خەڵكی عێراق دەكات و خواستەكانیان بۆ سەقامگیری و گەشەپێدان بەدی دەكات.
ئەمینداری گشتی دوپاتی پابەندبونی نەتەوە یەكگرتوەكان كردەوە بۆ پاڵپشتیكردنی عێراق لە گەشتەكەی بەرەو چەسپاندنی دەستكەوتە دیموكراسیەكان و بەدیهێنانی خواستەكانی هەمو عێراقییەكان بۆ ئایندەیەكی ئارام و خۆشگوزەران.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group