نەوا-
كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق سۆمۆ لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، بەئامانجگرتنی كەشتییە نەوت هەڵگرەكان لە بەندەری بەسرە كاریگەریی خراپی لەسەر ئاسایش و ئابوریی عیراق دەبێت.
كۆمپانیاكە نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لە بەئامانجگرتنی دوو كەشتی كە یەكێكیان ئاڵای دورگەكانی مارشاڵ و ئەوی دیكەشیان ئاڵای ماڵتای لەسەر هەڵكرابو لە ئاوە هەرێمییەكانی عیراقدا كە یەكێكیان لەلایەن كۆمپانیایەكی عیراقییەوە بەگرێبەست بە كرێگیراوە بۆ گواستنەوەی سوتەمەنی.
راشیگەیاندوە، كەشتییەكی تریان لەو كاتەدا كراوەتە ئامانج كە هەوڵیداوە بچێتە بەندەری خۆر زوبێر بۆئەوی بڕی 30 تۆن بەرهەمی دیكەی سوتەمەنی لە كۆمپانیای غازی بەسرە بار بكات، ئەم هێرشە دەبێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر سەلامەتی كەشتییە بازرگانی و نەوت هەڵگرەكان لەئاوی هەرێمی عیراقدا.