دۆناڵد ترەمپ: رێككەوتنمان لەگەڵ ئێران نزیكە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی، لەسەر داواكاری سەرۆكی زۆرینەی وڵاتان كەنداو و ناوچەكە و بەهۆی دەركەوتنی چەند ئەنجامێكی سەرەتایی لە رێككەوتنەكەمان لەگەڵ ئێراندا، بەم نزیكانە رەشنووسی رێككەوتنی كۆتایی بڵاودەكەینەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، رێككەوتنەكە بە شێوەیەكی بەرفراوان دانوستانی لەسەر كراوە و بەندەكانی رێككەوتنەكەش بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئەمریكا و ئێران و وڵاتە جیاوازەكانی تر، ئاماژەپێكراو.
باسی لەوەشكرد، پەیوەندییەكی تەلەفۆنیم لەگەڵ سەرۆك وەزیران بنیامین ناتانیاهۆ ئەنجامدا و ئەویش بە هەمان شێوە زۆر باش بوو.
ترەمپ ئەوەشی روونكردەوە، لە ئێستادا لایەنە كۆتاییەكان و وردەكارییەكانی ڕێككەوتنەكە تاووتوێ دەكرێن و بەم زووانە ڕادەگەیەنرێن، جگە لە زۆر ڕەگەزی تری رێككەوتنەكە، گەرووی هورمزیش دەكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group