نەوتی عیراق: رۆژانە هەوڵی بەرهەمهێنانی 7 ملیۆن بەرمیل دەدەین

21/10/2018 عێراق

نەوا
وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكرد، رۆژانە هەوڵی بەرهەمهێنانی 7 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو دەدەن و لەبەرنامەشیاندایە لەساڵی 2019دا بتوانن رۆژانە 4 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە بكەن.
لەو بارەیەوە جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عیراق لەگفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا وتی: لەئێستادا هەوڵی ئەوەدەدەین رۆژانە 1 ملیۆن بەرمیل نەوت لەرێگەی بەندەری عەتبەی ئوردنییەوە هەناردە بكەین.
وتیشی "هەروەها لەهەوڵی ئەوەداین بەرهەمی رۆژانەی نەوت بگەیەنینە 7 ملیۆن بەرمیل و لەساڵی 2019دا بتوانین رۆژی 4 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بكەین".
سەبارەت بەسوتان و بەفیڕۆچوونی غازی سروشتی-یش، وەزیری نەوتی عیراق رونیكردەوە، لەساڵی 2021دا سوتاندنی غاز بەهۆی بەرهەمهێنانی نەوت دەوەستێنرێت و پاڵێوگەی بێجی لە باكور دەستیكردۆتەوە بەكار و لەئێستاشدا توانای رۆژانەی 70 هەزار بەرمیل نەوتە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group