نه‌وا
ئه‌نجومه‌نی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه و ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه، تانه له‌ئه‌نجامه‌كان ده‌ده‌ن.
ئه‌نجومه‌نی سیاسیی یه‌گگرتوو له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر و تێپه‌ڕبوونی سێ هه‌فته به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا، به‌هۆی زۆری پێشێلكارییه‌كان و ساخته‌كارییه‌كانی دوو لایه‌نه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه، سه‌رئه‌نجام كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم كه نه‌یتوانی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵكو زۆرینه‌یه‌كی ساده‌و به‌شێوه‌یه‌كی كرچ و كاڵ و له نیوه شه‌ودا، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه رونكراوه‌ته‌وه، كه یه‌كگرتووی ئیسلامی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌و ئه‌نجامانه په‌سند ناكات و تانه‌یان لێ ده‌دات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو رێكارێكی یاسایی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌گرنه‌به‌ر.
هه‌روه‌ها سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆیان ئاراسته‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، كه هه‌وڵی جدییان داوه له‌پێناو ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی خاوێن و دوور له ساخته‌كاری و ده‌ستتێوه‌ردان، هه‌روه‌ك ئاماده‌نه‌بوون واژۆی خۆیان بخه‌نه‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان.