نه‌وا
باوكێك به‌هه‌ڵه منداڵێكی خۆی به ئۆتۆمبێل ده‌شێلێت و پاش گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌وباره‌یه‌وه رائید عه‌لی جه‌مال قدوری به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌قه‌زای كفری هاووڵاتییه‌ك به ئۆتۆمبێل له جۆری تۆیۆتا منداڵێكی چوار ساڵانی خۆی به‌ناوی عوسمان ساڵح ئیبراهیم شێلاوه و پاش گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رونیشیكردۆته‌وه، له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمى ئه‌و منداڵه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار كراوه.