نه‌وا-لاڤه كورده
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری هاتوچۆی یه‌ك مانگه‌ی به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی و روداوه‌كانی هاتوچۆ ده‌ستپێكردوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێریش هه‌ڵمه‌تی چاككردنی رێگاوبانه‌كانی راگه‌یاند.
له‌وباره‌یه‌وه رائید كاروان حه‌مه‌سدیق وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "شه‌قام"ی رادیۆ نه‌وادا وتی "هاتوچۆی سلێمانی له رۆژی 18-10ه‌وه تا 18-11ی ئه‌مساڵ، هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری هاتوچۆی یه‌ك مانگه‌ی به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی و روداوه‌كانی هاتوچۆ راگه‌یاند و كۆتا رۆژیش، هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی قوربانیانی هاتوچۆ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هۆكاری زۆربونی روداوه‌كانی هاتوچۆ و گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتیان وایكردوه بۆ ماوه‌ی مانگێك هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاریی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نن و ئامانجیشیان له‌و هه‌ڵمه‌ته كه‌مكردنه‌وه‌ی روداوه‌كانی هاتوچۆ و هۆشیاركردنه‌وه‌ی شۆفێرانه و ئه‌وان كاریان كۆكردنه‌وه‌ی داهات نییه، به‌ڵ:و ته‌واوی تواناكانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی زۆرترین هاووڵاتی و شۆفێران لێی سودمه‌ندبن.
رونیشیكرده‌وه، تیمێكیان پێكهێناوه سه‌ردانی خوێندنگا بنه‌ڕه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ شیكردنه‌وه‌ی یاساكانی هاتوچۆ بۆ منداڵه‌كان و نوسراو بۆ ده‌زگا حكومی و حزبی و رێكخراوه‌كان ده‌كه‌ن، كه هاوكاریان بن له پرۆژه‌كه‌دا.
هه‌ر له به‌رنامه‌كه‌دا رائید فازڵ حاجی وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر وتی "ئامانجمان ئه‌وه‌یه سه‌ره‌تا رێگاكان چاكبكه‌ین و واز له سزادانی شۆفێره‌كان بهێنین، هه‌ڵمه‌تی چاككردنی رێگاكان و نوێكردنه‌وه و دانانی هێماكانی هاتوچۆشمان ده‌ستپێكردوه و هه‌ر له سنوری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه تا هه‌ولێر گادرێل و دیواری به‌ربه‌ست دروستكراوه".