نه‌وا-شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د -كه‌ركوك
بۆ جاری دووه‌م پرسی ته‌عریب كردن بو سه‌ر گونده كوردنشینه‌كانی سنوری كه‌ركوك سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه به‌جۆرێك به‌فه‌رمانی راكان سه‌عید پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت بڕیار دراوه به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 81 خانه‌واده‌ی عه‌ره‌ب بۆ گونده‌كانی سنوری دووبز كه كورد تێیدا نیشته‌جێیه و هه‌موو جۆره كشتوكاڵێكیشیان لێ قه‌ده‌غه كردوون .
گوندنیشیانی ئه‌و سنوره‌ش پێیان وایه ئه‌م كاره‌ی پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ته‌عریب كردنه و ده‌بێت نوێنه‌رانی كورد وحزبه‌كان لێی بێ ده‌نگ نه‌بن و كێشه‌ی زه‌ویوزاره‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.
له‌و باره‌یه‌وه جاسم عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای دووبز له‌لێدوانێكیدا به‌رادیۆی نه‌وای راگه‌یاند، به‌هۆی نه‌مانی هێز و ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه بۆشایی ئه‌منی دروست بووه و كه‌سانێك هه‌ن ئه‌م هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه و نیازی خۆیان به‌جێده‌گه‌یه‌نن.
كێشه‌ی زه‌ویوزاری كوردنشینان و گونده‌كانی سنوری كه‌ركوك هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و لایه‌نی كوردی له‌كه‌ركوك لێی بێده‌نگن و كێشه‌كانی ئه‌و سنورانه ته‌نانه‌ت كوشتاری لێ كه‌وته‌وه و كوردانی كه‌ركوك پێیان وایه پرسی ته‌عریبكردن ئه‌گه‌ری دوباره‌بونه‌وه‌ی هه‌یه.