نه‌وا
عالیه نوسه‌یف ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى ئه‌و بازنانه‌ى گه‌نده‌ڵییه له‌ناو نه‌بات كه تائێستاش كۆنترۆڵى دامه‌زراندنى پله تایبه‌ته‌كانیان كردووه، ئه‌وه هیچ شتێكى بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى نه‌كردووه.
نوسه‌یف له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختیكردۆته‌وه له‌وه‌ی پێویسته عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و بازنه‌ى گه‌نده‌ڵییه له‌ناوببات كه تائێستا كۆنترۆڵى دامه‌زراندنى پله تایبه‌ته‌كانیان كردوه و ده‌ڵێت "هه‌رچى گرێبه‌ست و لیژنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیشه له‌ژێرده‌ستى ئه‌و بازنه‌یه‌دایه".
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێى وایه، ئه‌گه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى ئه‌و بازنه‌یه له‌ناونه‌بات و كۆتایى به باڵاده‌ستییان نه‌هێنێت، ئه‌وه هیچ شتێكى بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى پێشكه‌ش نه‌كردوه و چوار ساڵى دیكه له ته‌مه‌نى عیراق به‌فیڕۆ ده‌ڕوات.