وردەكاری تەقینەوەكەی ئێران ئاشكرا دەكرێت

06/12/2018 جیهان

نەوا
محەمەد هادی مەرعەشی یاریدەدەری پارێزگاری سیستان و بەلوجستان بۆ كاروباری ئەمنی لە خۆرهەڵاتی ئێران ئاشكرایكرد، بەهۆی تەقینەوەكەی چابەهارەوە 3 كەس كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربون.
مەرعەشی لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی "دوای ئەوەی دەنگی تەقینەوەیەك لە یەكێك لەشەقامەكانی شاری چابەهارە بیسترا، هێزە ئەمنیەكانی ناوخۆ و تیمەكانی فریاكەوتن گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە و دەركەوتوە تەقینەوەكە بۆمبێك بوە، كە لەناو ئۆتۆمبێلێكدا دانراوە و بەهۆیەوە 3 هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و ژمارەیەكیش برینداربون".
لەلایەكی دیكەوە سەركردەی هێزە ئەمنییەكانی ناوخۆی شاری چابەهار ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە، كە باس لەوەدەكەن ژمارەیەك چەكدار بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشیانكردۆتەسەر بنكەی پۆلیسی شارەكە و بەهۆی ئەوەشەوە كوژراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group