هەڕەشە لە وەزیرەكانی حكومەتی عیراق دەكرێت

06/12/2018 عێراق

نەوا
هاوپەیمانیی سائیروون كە موقتەدا سەدر پشتیوانیی دەكات، هەڕەشە لە وەزیرەكانی حكومەتی عیراق دەكات و دەڵێت: "دەتوانن هەر وەزیرێك بیانەوێت، لە پۆستەكەی دووریبخەنەوە".
قوسەی یاسری پەرلەمانتاری سائیروون لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، ئەگەر ناوی كاندیدانی ئەو وەزارەتانەی پڕنەكراونەتەوە، بە زۆر و بە خۆسەپاندن تێبپەڕێندرێت، ئەوا هاوپەیمانێتییەكەیان توانای كۆكردنەوەی دەنگی پێویستی هەیە بۆ بانگهێشتكردنی هەر وەزیرێك بۆ پەرلەمان و سەندنەوەی متمانە لێی و لەكارلادانی.
وتیشی: "پێداگیریكردنمان لەسەر رەتكردنەوەی كەسانی حزبی بۆ پۆستی وەزارەتە ئەمنییەكان، لەپێناو بەجێگەیاندن و تەواوكردنی بنەما دروستەكانی حكومەتە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group