ڕاستەوخۆ

کوردی

عربي

نەوا میوزیك

"منداڵێكی زۆری ونبووی هەڵەبجە لە ئێران بوونیان هەیە"

پێش 1 هەفتە

نەوا–سالم سەلیم
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری كۆماری ئیسلامی ئێران لەمەودوا هەر كەسێك خۆی بەمنداڵی ونبووی هەڵەبجە بناسێنێت پێویستە بەڵگەو دۆكیۆمێنتی یاسایی هەبێت و لەلایەن وەزارەتەی دەرەوەی ئەو وڵاتە پەسەند بكرێت بۆ ئەوەی هەركەسێك بەڵگەكانی بنەمای یاساییان نەبوو هەر لەسەرەتاوە رەتبكرێنەوە.
لوقمان عەبدولقادر سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بۆ رادیۆی نەوا وتی: "دڵنیاین لەوەی كە منداڵێكی زۆری ونبووی هەڵەبجە لە ئێران بوونیان هەیەو، بەرپرسی دەزگای شەهیدانی ئەو وڵاتە بە راشكاوی ئەم راستیەی خستۆتە روو و رایگەیاندووە كە منداڵی هەڵەبجە لە ئێراندا بوونیان هەیەو لە كاتی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجەدا دراون بەخێزانەكان بۆ ئەوەی بەخێوەبكرێن".
وتیشی: "بەپێی بڕیارێكی ئێران دەبێت لەمەودوا هەر كەسێك خۆی بە ونبووی هەڵەبجە بناسێنێت بەڵگەو ناسنامەی پێویستی پێبێت و لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەسەند كرابێت، دەنا داواكارییەكەی هیچ بنەمایەكی یاسایی نابێت و رەتدەكرێتەوە".
لوقمان عەبدولقادر باسی لەوەشكرد، لەمەودوا هەر منداڵێكی ونبووی هەڵەبجە بگەڕێتەوە بۆ هەرێم دەبێت سەرجەم ناسنامەو بەڵگەو دۆكیۆمێنتەكانی لەلایەن نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە تاران و وەزارەتەكانی دەرەوەی ئێران و عیراق پەسەندبكرێن، ئەوكات رێكخراوەكەیان رێوشوێنی خۆی دەگرێتەبەر و خەرجی گەڕانەوەی دەگرێتە ئەستۆ.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group