ڕاستەوخۆ

کوردی

عربي

نەوا میوزیك

بەشدار عوسمان: دەسەڵاتی ئێستای هەرێم بكوژانی رۆژنامەنوسان دادگایی ناكات

پێش 1 هەفتە

نەوا
برایەكی رۆژنامەنوسی تیرۆركراو سەردەشت عوسمان باس لەوەدەكات هیچ ئومێدێكیان نییە دەسەڵاتدارانی ئێستای هەرێم بكوژانی ئەو رۆژنامەنوسە و رۆژنامەنوسانی دیكەی دەستگیر و دادگایی بكەن.
دوای تێپەڕبوونی 8 ساڵ بەسەر تیرۆركردنی رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان تا ئێستا كەیسەكەی یەكلایی نەكراوەتەوە و بەشدار عوسمانی براشی لەو بارەوە لە میانی بەرنامەی لەگەڵ رووداوەكانی نەوا بێهیوایی خۆی بە چەسپاندنی دادگەری لەو دۆسیە و دۆسیەكانی هاوشێوەی نیشاندا و وتی: "ئێمە چاوەڕێ ناكەین كە بكوژی رۆڵەكانی ئێمە بدرێنە دادگا، چونكە بكوژی سۆران و سەردەشت و كاوە و دەنگە ناڕازیەكانی تر لە هیچ كەس شاراوە نین و ئەگەر دەزگای ئەمنی و دەسەڵاتی دادوەری بێ لایەن بونایە، دەتوانرا بكوژەكان بدۆزرێنەوە".
جەختیشی كردەوە، "كاتێك دەزگا ئەمنیەكان لە ژێر سەرپەرشتی خێڵ و عەشیرەت و حزبی دەسەڵاتداردان و دەسەڵاتی دادوەریش لە لایەن پارتی و یەكێتیەوە گەورەترین سوكایەتی پێدەكرێت، ئێمە چاوەڕێ ئەوە نین لە دەسەڵاتی ئێستای هەرێمی كوردستان بكوژانی رۆژنامەنوسان و دەنگە ئازادەكان دادگایی بكات".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group