(ڤیدیۆ) ئەم منداڵە دووجار لە مردن ڕزگاری دەبێت و بەوهۆیەوە ناونراوە "منداڵە پۆڵایینەکە"

08/12/2018 هەمەڕەنگ

نەوا
ڕۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی گرتەی ناو یەکێک لە  ئوتۆمبێلەکانی بڵاوکردۆتەوە لەو کاتەی لە منداڵێک دەدات.
بەپێی زانیاریەکانی "دەیلی مەیڵ"، ئەو شۆفێرەی لە منداڵەکە دەدات هیچ هەڵەیەک یاخود سەرپێچیەکی هاتوچۆی نەکردووە، بەوپێیەی ترافیک سەوز بووە و جگە لەوەش خێراییەکەی لە 40 میل کەمتر بووە، بەڵام ئەوەی سەیرە خودی منداڵەکەیە کە دووجار لە مردن ڕزگاری دەبێت.
یەکەمجار کاتێک ئوتۆمبێلی یەکەم لێی دەدات و دووەم جاریش ئوتۆمبێلێکی جۆری "ئاودی" بەتەنیشتیدا تێپەڕ دەکات بێ ئەوەی بکەوێتە ژێر سپێرەکانیەوە.
سەرچاوەکە بە سەرسامیەوە ئاماژەی کردووە، لەکاتی ڕووداوەکەدا ئەمبولانس لەو ناوچەیە (نۆتینگهام) نزیکبووە و بەپەلە گەیشتونەتە جێگەی ڕووداوەکە و پاش پشکنین بۆیان دەرکەوتووە منداڵەکە تەنها توشی پێکانی ئاسایی بووە تەنانەت شکاوی و برینداری نەبووە، خۆشبەختانە ئەو شۆفێرەش کە لێیداوە خوێندکاری کۆلێجی پزیشکی بووە و هەر خۆی چارەسەری پێداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group