جرج بە قەبارەی سەگ، ژیانیان لە کچێکی بەریتانی کردۆتە دۆزەخ !

08/12/2018 هەمەڕەنگ

نەوا
کچێکی بەریتانی بەناوی ئاسیا وایت لەماڵەکەیدا جۆرە جرجێک دەژین کە بە کێش و قەبارە هاوتای سەگێکی بچوک دەبن، بەوهۆیەشەوە داوا لە حکومەتی وڵاتەکەی دەکات بە هانایەوە بێن.
ئاسیای تەمەن 37 ساڵ کیژێکی بەریتانیە و کەم ئەندامە و لەناوچەی لامپیس لە لەشاری ندەن دەژی، بە ماڵپەڕی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی ڕاگەیاندووە :" لەماڵەکەمدا پاشەڕۆی جرجی گەورە بونی هەیە و ژیانیان لێ تاڵ کردوم، خۆراک و جلوبەرگ و ماڵەکەمیان وێران کردووە، هەندێک جاریش گازم لێدەگرن و بریناداریان کردوم، تەنانەت هەفتەی ڕابردوو بەهۆی پیسی ئەو جرجانەوە دووجار ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوم و تەندروستیم باش نییە".
هەروەها دەڵێت :" جرجەکان زۆر قێزەونن بە قەبارەی سەگێک دەبن، درێژییان دەگاتە 50 سانتیمەتر، وەک سەگێک یان پشیلەیەک دەبن هێندە گەورەن".


ئاسیا بەتەنها لە ماڵێکدا دەژی و بەگرتەی ڤیدیۆیی و وێنە دەزگا بەرپرسەکانی ئاگادار کردۆتەوە و داوا دەکات بە هانایەوە بچن تا لە داهاتودا ئەم گیاندارانە زیاتر نەبن، کە ئەوەش بەگشتی زیان بە ناوچەکە دەگەیەنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group