ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا بەم تیپانە دەدۆڕێت !

08/12/2018 وەرزش

نەوا
یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا بەر لەعنەتی ڕەنگەکانی یانەی بەرشلۆنە کەوتووە و زۆرینەی شکستەکانی بەرامبەر ڕەنگی (سور و شین) بووە.
لەم وەرزەدا یانەی شاهانەی مەدرید لە حەوت ڕووبەڕوبونەوەدا دۆڕاندنی تۆمار کردووە، چوار شکستیان بەرامبەر ئەو یانانە بوون کە هاوشێوەی یانەی بەرشلۆنە درێسی سور و شین دەپۆشن.
سەرەتا لە ڕوسیا بە سسکا مۆسکۆ دۆڕاوە (1 - 0)، پاشان یانەی لیڤانتی (1 – 2)، دواتر بەرشلۆنە (5 – 1) هەروەها ئیبار (3 – 0)، تەواوی ئەم یانانەش درێسەکانیان هاوشێوەی بەرشلۆنەی کەتەلۆنیە، تاکە یانە کە هەمان ڕەنگی پۆشێوە و ڕیاڵی شاهانە بەسەریدا سەرکەوتووە یانەی ڤیکتۆریا پلزنی چیکیە بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێوەڵام.
بڕیارە سبەیشەو کاتژمێر (6:15) بەکاتی کوردستان، یانەی شاهانە ڕووبەڕوی هوێسکا ببێتەوە، یانەی ڕکابەر هاوشێوەی بەرشلۆنە درێسەکانی لە ڕەنگی سور و شین پێکهاتووە، ئایا دەکرێت ئەم لەعنەتە بەردەوامی دەبێت؟ یاخود ئەستێرەکانی "مێرەنگی" بەتەواوی پوچەڵی دەکەنەوە؟

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group