کۆمپانیای (Bose) جۆرە چاویلکەیەکی بەرهەمهێنا چیتر پێویستتان بە هێدفۆن و بلوتوز نابێت !

08/12/2018 هەمەڕەنگ

نەوا
کۆمپانیای " Bose" جۆرە چاویلکەیەکی نوێی بەرهەمهێناوە کە زۆرینەی پێداویستیەکانی ڕۆژانەی گەنجانی تێدا فەراهەم کراوە.
چاویلکەکان ناویان "فرەیم"ە و لە تەواوی جۆرەکانی تر جیادەکرێتەوە بەوەی تەکنەلۆجیای تێدا بەکارهاتووە، لەڕووی دیزاینەوە ناوازەیە و قورساییەکەی تەنها ٤٥ گرامە.
خاسیەتەکانی چاویلکەی فرەیم زۆرن، بۆنمونە: هێدفۆنی تێدایە کە دەتوانیت گوێبیستی گۆرانیەکانی نێو مۆبایلەکەت یاخود هەر ئامێرێکی تر بیت، واتا لەڕێگەی بلوتوزەوە بە ئامێرەکانی ترەوە دەبەسترێتەوە، جگە لەوە سپیکەری تێدایە و دەکرێت لەبری بەکارهێنانی بلوتوزی گوێیەکان ئەم چاویلکەیە بەکار بهێنیت بۆ وەڵامدانەوەی پەیوەندیە تەلەفونیەکان.
لە عەدەسەکانیشەوە دەکرێت هاوشێوەی سکرینێکی بچوک وێنەکانی نێو مۆبایلەکەت، یاخود بەشێوەی "3D" سود لە خەسڵەتەکانی تری وەربگریت.
"فرەیم" پاتریەکی بەهێزی لەسەرە کە بۆ ماوەی چوار کاتژمێری تەواو لەگەڵ لێدانی میوزیک و لێدانەوەی وێنە و گرتەکاندا بەردەوامیت پێدەدات، هەروەها 12 کاتژمێر دەتوانیت بەشێوەیەکی ئاسایی کاری پێبکەیت.

no

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group