توركیا.. 31 كۆچەر دەستگیركران

08/12/2018 جیهان

نەوا
هێزە ئەمنییەكانی توركیا، رۆژی شەممە، 31 كۆچەری ناساییان لە پارێزگای قەیسەری ناوەڕاستی توركیا، دەستگیركرد.
ئاژانسی ئانادۆڵ رایگەیاندووە، ئێوارەی رۆژی هەینی، هێزە ئەمنییەكانی توركیا زانیارییان پێگەیشت لەبارەی ئەوەی ژمارەیەك كۆچەری نایاسایی بە بەڵگەنامەی سەختە هەوڵی چوونە دەرەوەی وڵات دەدەن.
لە هەڵمەتێكدا هێزە ئەمنییەكان، رۆژی شەممە 31 كۆچەری بە ڕگەز ئەفغانییان دەستگیركرد، هاوكات چوار كەسی دیكەش بەتۆمەتی قاچاخچییەتی دەستگیركراون.
دوای ئەنجامدانی رێككاری یاسایی، دادگا فەرمانی بەندكردنی بۆ قاچاخچییەكان دەركرد و كۆچەرەكانیش گوازرانەوە بۆ فەرمانگەی كۆچ بەمەبەستی ناردنەوەیان بۆ وڵاتەكەیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group