نه‌وا
هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا 27 كۆچه‌ریان ده‌ستگیركرد، كه ژماره‌یه‌كیان عیراقین و هه‌وڵیانداوه به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى بچنه خاكى یۆنانه‌وه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى توركیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كان ئاگاداركرانه‌وه كه ژماره‌یه‌ك كۆچه‌ر سوارى شه‌مه‌ندۆفێرێك بون و له‌شارى ئیستانبوڵه‌وه به‌ره‌و ئه‌درنه ده‌چێت، هێزه ئه‌منیه‌كان چونه‌ته ناو شه‌مه‌ندۆفێره‌كه‌وه‌و ده‌ستیان كردووه به‌گه‌ڕان و پشكنین، پاش وردبونه‌وه له ناسنامه سه‌رنشینه‌كان 27 كۆچه‌رى نایاساییان دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌ستگیریانكردون.
به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى توركیا، كۆچه‌ره‌كان ره‌گه‌زنامه‌ى عیراقی، پاكستانى، جه‌زائیرى، تونس و مه‌غریبی-یان هه‌یه و هه‌وڵیانداوه له توركیاوه به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى بچنه خاكى یۆنانه‌وه.
دواى ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م كۆچه‌ره‌كان، گواستراونه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆچ له ئه‌درنه بۆئه‌وه‌ی رێوشوێنى پێویستیان به‌رانبه‌ر بگیرێته‌به‌ر.