داوا له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كرێت گوێ له‌ هه‌ندێك سه‌ركرده‌ى شیعه‌ نه‌گرێت

09/12/2018 عێراق

نه‌وا
ئه‌رشه‌د ساڵحى سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى داوا له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق ده‌كات یه‌كگرتوویى عیراق بپارێزێت و گوێ له‌ هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی شیعه‌كان نه‌گرێت.
ساڵحى له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داواكه‌ی له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق كردوه‌ و جه‌ختده‌كاته‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تێك دانه‌مه‌زرێنێت به‌بێ رێككه‌وتن و نوێنه‌رایه‌تى پێكهاته‌كان.
هه‌روه‌ها داواى لێ ده‌كه‌ن گوێ له‌ هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی شیعه‌كان نه‌گرێت، چونكه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت دوریبخه‌نه‌وه‌ له‌ مافه‌كانى هه‌ڵبژاردنى توركمانه‌كان.
سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى به‌ هه‌مان شێوه‌ داوا له‌ هادى عامرى ئه‌میندارى گشتى رێكخراوى به‌در ده‌كات هه‌وڵى لاوازكردنى توركمانه‌كان نه‌دات له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كاندا، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌پێویستی ده‌زانێت هه‌وڵى به‌هێزكردنیان بدات له‌ناو حكومه‌تدا.
له‌ كۆتاییدا داواش له‌ په‌رله‌مانتارانى توركمان ده‌كات ئه‌گه‌ر نوێنه‌رى پێكهاته‌كه‌یان له‌ حكومه‌تدا نه‌بێت، ئه‌وه‌ بایكۆتى دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق بكه‌ن و نه‌بنه‌ شاهیدێكى ساخته‌ بۆ رازیكردنى كه‌سانى دیكه‌ و فركسیۆنه‌ سیاسیه‌كانى تر.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group