ئەمریكا: 17%ی نەوتی عیراق دەكڕین

09/12/2018 عێراق

نەوا
باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عیراق بڵاویكردەوە، ئەمریكا 17%ی نەوتی عیراق دەكڕێت و هەوڵی هاوبەشیەكی راستەقینەش لەنێوان هەردوو وڵاتدا دەدەن.
رۆژی یەكشەممە باڵیۆزخانەكە لەبڵاوكراوەیەكدا باسی لەوەكردوە، 17%ی نەوتی عیراق لەلایەن ئەمریكاوە دەكڕدرێت و هەناردەش تەنها لەنەوتدا خۆی نابینێتەوە، بەڵكو جارێكی دیكە عیراق دەبێتەوە بە یەكێك لە پێشەنگە ئابورییەكان لەناوچەكەدا.
ئاماژە بەوەشدراوە، ژووری بازرگانی ئەمریكا 50 كۆمپانیای هێناوەتە بازاڕەكانی عیراقەوە ئەوەش بەمەبەستی دروستكردنی پەیوەندی هاوبەش و پێشكەشكردنی پێداویستی پێشكەوتوە.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا تەئكیدیشیكردۆتەوە، وڵاتەكەی دەیەوێت لەگەڵ عیراقدا هاوبەشییەكی راستەقینەی دوو لایەنەی هەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group