حەكیم داوای روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی دەكات

09/12/2018 عێراق

نەوا- زانا داود
عەمیار حەكیم داوا دەكات لەڕێگەی پێكهێنانی ئەنجومەنێكی باڵاوە، گەندەڵی قەلاچۆ بكرێت.
لە پەیامێكدا كە لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە، عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانیی چاكسازی و بنیاتنانەوە داوایكرد ئەنجومەنێكی باڵا بۆ روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی لە عیراق پێكبهێندرێت. هەوڵەكانیش یەكبخرێن لەپێناو بەجێهێنانی ئەو ئەركە.
راشیگەیاند، "گەندەڵی بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم هەردوو رێڕەوی گەشەپێدان و وەربەهێناندا، بۆیە دەبێت هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان، یاسای بەهێز دەربكەن بۆ بەرگرتن لەو مەترسییە."
لە پەیامەكەیدا حەكیم ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە گەندەڵی بووەتەهۆی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی و كات، هەروەك بارودۆخی ئابووری خراپتركردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group