نەوا
ئەمشەو کاتژمێر (10:30)
بەکاتی کوردستان یاریی کۆتایی جامی لیبەرتادۆریس لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ
ئەنجام دەدرێت و ڕۆژنامەیەک ناوی ئەو کەسایەتیانە ئاشکرا دەکات کە لەنێو یاریگادا
ئامادە دەبن.
ڕۆژنامەی "مارکا"
بڵاویکردۆتەوە، کە هەریەک لە جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان و
ئەلیکساندەر چیفرینی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و ئەلیخاندرۆ دۆمینگێزی
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای لاتین لەسەر ئاستی باڵا ئامادە دەبن.
لەسەر ئاستی ڕاهێنەران و
یاریزانە ناودارە جیهانیەکان، دیێگۆ سیمیۆنی و ئەنتوان گریزمان و دێگۆ گودین و
مونۆ بۆرگۆس و میگێل ئەنخێل و جیل مارین لەیانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە ئامادە دەبن،
هەروەها فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە کە خاوەنی یاریگایە ئامادە دەبێت،
لە یانەی بەرشلۆنەوە لیۆ مێسی و 12 میوانی ئامادە دەبن لەنێوانیاندا ئەندامانی
خێزانەکەیی و یاریزانانی بارسا بونیان هەیە.
هەریەک لە لوکاس تۆرێرای
یاریزانی ئارسیناڵ و خاڤێر ساڤیۆلا و کامپیاسۆ و زانێتی لە ئەرجەنتینەوە ئامادە
دەبن، لەبەرامبەردا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و مارادۆنا و خۆرخی سامپاولی و خوان ڕۆمان
ڕیکێلمی بەهۆکاری جیاواز داوەتنامەکەیان ڕەت کردۆتەوە و بڕیاریانداوە لە شاشەی
تەلەڤیزیۆنەکانەوە بینەری یارییەکە بن.