چین باڵیۆزی ئەمریكا بانگدەكات و "ناڕەزاییەكی توند"ی رادەستدەكات

09/12/2018 جیهان

نەوا- زانا داود
بەهۆی دەستگیركردنی كاربەدەستێكی كۆمپانیای هواوی-یەوە، حكومەتی چین باڵیۆزی ئەمریكا-ی لە وڵاتەكەی بانگكرد و "ناڕەزاییەكی توند"ـی رادەستكرد.
سەرچاوەكانی هەواڵ لە زاری وەزارەتی دەرەوەی چین-ـەوە بڵاویانكردەوە، حكومەتی ئەو وڵاتە یاداشتێكی ناڕەزایی داوە بە باڵیۆزی ئەمریكا لە پەكین و پێی راگەیاندووە، "دەبێت ئەمریكا فەرمانی دەستگیركردنی بەڕێوەبەری دارایی هواوی بكشێنێتەوە."
وەزارەتی دەرەوەی چین ئاشكراشیكردووە، كاردانەوەكانیان درێژەیان دەبێت و رێوشوێنی دیكە لەدژی بڕیارەكەی ئەمریكا دەگرنەبەر.
دەستگیركردنی ئەو ژنە كاربەدەستەی كۆمپانیای هواوی، حكومەتی چین-ـی تووشی شۆك كردووە، بەجۆرێك گومانیان لادروستبووە سەبارەت بەو رێككەوتنە بازرگانییەی لە رۆژانی رابردوودا هەردوو سەرۆك دۆناڵد ترەمپ و چی جین بینگ ئیمزایانكرد بەمەبەستی هێنانەئارای ئاشتەوایی لە بواری بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات بۆ ماوەی 90 رۆژ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group