نەوا
ئەنجومەنی بۆکسێنی جیهانی بەفەرمی
بڕیاریدا لەسەر دووبارە کردنەوەی ڕووبەڕوبونەوەی کێشی سەرو قورسی نێوان تایسۆن
فیوری بەریتانی و دۆناتی وایڵدەری ئەمریکی.
هەفتەی ڕابردو تایسۆن فیوری
بەریتانی و پاڵەوانی پێشوی جیهان لە لۆس ئەنجلس – ئەمریکا لەسەر پشتوێنی (WBC) ڕووبەڕوی دۆناتی وایڵدەری
ئەمریکی بویەوە، لەڕووبەڕوبونەوەکەشدا وایڵدەر دووجار فیوری کوتا بەزەویدا، بەڵام
بۆکسێنەرە زەبەلاحە بەریتانیەکە بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر هەستایەوە سەر پێیەکانی و
کۆتایی بەڕووبەڕوبونەوەکە هێنا.
سەرباری ئەوەی زۆرینەی
شارەزایان پێیان وابوو کە بەکۆی خاڵەکان تایسۆن فیوری شایستەی بردنەوە بووە، بەڵام
ناوبژیوانان لەژێر فشاری میدیایی و هاندەراندا یەکسانبونیان ڕاگەیاند.
لەم بارەیەوە ئەنجومەنی جیهانی
بۆکسێن بەفەرمی بڕیاریدا لەداهاتویەکی نزیکدا ڕووبەڕوبونەوەی نێوان دوو زەبەلاحەکە
دووبارە بکرێتەوە تا ئەوکاتەی یەکێکیان دەبنە هەڵگری پشتوێنی (WBC)، بەڵام کات و ادە و تەنانەت
شوێنی ئەنجامدانی یارییەکە ئاشکرا نەکراوە.