نەوا
شارەزایان ئاشکرایان
کردووە، جۆرێکی بەهارات سودی گەورە بەو کەسانە دەگەیەنێت کە دەیانەوێت کێشیان
بەخێرایی داببەزێنن و جگە لەوەش ددانەکان سپی دەکاتەوە.
ماڵپەڕی "وان"ی
ڕوسی ئاشکرای کردووە، بەپێی لێکۆڵینەوەی شارەزایان دەرکەوتووە کە زەردەچەوە و ئەو
ڕووەکەی لێی دروست دەکرێت چەندین خەسڵەتی گرنگ و ناوازەی تێدایە، دەکرێت لە زۆر
بواردا بەکار بهێنرێت.
بەکارهێنانی زەردەچەوە
هۆکارێکی بەهێزە بۆ خێرا دابەزاندنی کێش و زانایان جەخت دەکەنەوە، ئەوانەی ئەم
جۆرە بەهاراتە بەشێوەی ڕۆژانە بەکار دەهێنن هەمیشە خاوەنی جەستە و لەشولارێکی
ڕێکن.
یەکێکی تر لە سودەکانی
بریتیە لە سپی کردنەوەی ددانەکان و چۆنیەتی بەکارهێنانیشی بەشێوەی خواردن دەبێت
لەگەڵ خۆراکدا، یاخود بەشێوەی ڕاستەوخۆ.
بۆ ئەوەی باشترین سود لە
زەردەچەوە وەربگریت بۆ سپی کردنەوەی ددانەکان، دەتوانیت کەمێک لەم بەهاراتە بخەیتە
سەر فڵچەی ددان پاککردنەوەکەت و بۆ ماوەی سێ خولەک ددانەکان و ناودەمتی پێ پاک
بکەیتەوە، ئەم کردارەش لە هەفتەیەکدا سێجار و بۆ ماوەی یەک مانگ ئەنجام بدە و
دەبینیت لەماوەی یەک مانگدا ئەنجامی چاوەڕوان نەکراو دەدات بەدەستەوە، بەشێوەیەکی
گشتیش زەردەچەوە سودی بۆ تەندروستی ددان و پوک هەیە.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا
کردووە، کە لە دێر زەماندا ڕوسی و هندی و چینیەکان زەردەچەوەیان هەر بۆ ئەو دوو
مەبەستە بەکارهێناوە.