یوڤانتۆس بە شێوازی کریستیانۆ پلانی بۆ گواستنەوەیەکی تر داڕشتووە !

09/12/2018 وەرزش

نەوا
بەرپرسانی یانەی یوڤانتۆس پلانیان داڕشتووە لەگواستنەوەکانی زستان یان هاوینی داهاتودا هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ دەست پێبکەن.
ماڵپەڕێ "کالچیۆ میریکاتۆ" پاڵپشت بە سەرچاوەیەکی ناوخۆیی یوڤانتۆس بڵاویکردۆتەوە، ئەندریا ئەنێلی سەرۆکی یوڤی و هاوکارانی کە پێکهاتون لە پاڤل نیدڤد و فابیۆ پاراتیچی بەنیازن هاوشێوەی گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گواستنەوەیەکی گەورەی تر ئەنجام بدەن.
بەپێی سەرچاوەکە، بەرپرسانی یانە ئیتاڵیەکە چاویان بڕیوەتە تواناکانی کیلیان مباپێ و چاوەڕوانی بڕیارەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەکەن سەبارەت بە کەیسی لادانی یانەی پاریس سانت جێرمان لە ڕێساکانی یاریی خاوێن، ئەگەر بێتو یانە گەورەکەی فەرەنسا سزا بدرێت ئەوا ڕاستەوخۆ بۆندی هەژێنەر بۆ گواستنەوەی یاریزانە فەرەنسیەکە پێشکەش دەکەن.


لەم خواستەشدا یوڤانتۆس بەتەنها نییە، بەڵکو یانەکانی مانچستەر یونایتد، سیتی، ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە و لیڤەرپوڵ هەمان خواستیان هەیە و ڕەنگە ئەوە گواستنەوەکە ئاڵۆز بکات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group