ئه‌و هاووڵاتییه‌ سعودیانه‌ی به‌ كوشتنی خاشقچی تۆمه‌تبار كراون راده‌ستی توركیا ناكرێنه‌وه

10/12/2018 جیهان

نەوا
وەزیری دەرەوەی سعودیە رایدەگەیەنێت، ریاز ئەو هاووڵاتیانەی رادەستی توركیا ناكات، كە بە تاوانی كوشتنی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی تۆمەتباركراون.
عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی سعودیە لە دوای 39یەمین لووتكەی ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو لە شاری ریاز پایتەختی سعودیە، پرێس كۆنفرانسێكی رێكخست و ئاماژەی بە دەركردنی فەرمانی دەستگیركردنی ئەو كەسانە كرد كە بە تاوانی كوشتنی قاشقچی تۆمەتباركراون و راشیگەیاند، سعودیە ئەو هاووڵاتیانەی وڵاتەكەی رادەستی توركیا ناكاتەوە، كە لە كەیسی خاشقچی-دا تۆمەتبار كراون. 
وتیشی "تاوانبارانی سعودی  رادەستی داواكاری گشتی كراون و ناتوانم قسە لەسەر پرسەكانی دادوەری بكەم، بەڵكو داواكاری گشتی قسەی خۆی هەیە". 
ئاشكراشیكرد، سعودیە هیچ شتێك ناشارێتەوە و گشت ئەو زانیاریانە بڵاودەكاتەوە، كە بەدەستی دەگات. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group