نه‌وا
كه‌سێك له‌شارى سلێمانى ده‌ستگیركرا كه فێڵى له هاووڵاتیان كردووه‌و پاره‌ى لێوه‌رگرتون گوایه نه‌وتیان بۆ وه‌رده‌گرێت.
به‌شى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، تۆمه‌تباره‌كه به‌ناوی وه‌رگرتنی نه‌وته‌وه كارتی نه‌وت و بڕی 50 هه‌زار دیناری له ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی وه‌رگرتوه و نه‌وته‌كه‌شی بۆ وه‌رنه‌گرتون، پاش تۆماركردنی چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌سه‌ری، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری توانیان ده‌ستگیری بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه، تۆمه‌تباره‌كه له‌دایكبوی ساڵی 1985ه‌و دانیشتوی شاری سلێمانییه، له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌نده‌و دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داواش له هاووڵاتیان ده‌كات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌و جۆره له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نه‌كه‌ن تا روبه‌ڕوی ئه‌و حاڵه‌ته نه‌خوازراوانه نه‌بنه‌وه.