نه‌وا
تۆڕى هه‌واڵى CNNى ئه‌مریكى كۆتا وشه‌كانى جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نوسى سعودی له‌كاتى كوشتنى له‌ناو كۆنسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ئیستانبوڵی توركیا ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌شدراوه، هه‌ر له‌گه‌ڵ چوونه ناو كۆنسوڵخانه‌كه‌وه، ئه‌و رۆژنامه‌نوسه زانیویه‌تى شتێكى نائاسایى هه‌یه.
كه‌سێك كه گوێى له تۆماره ده‌نگییه‌كان گرتوه، ئه‌وه‌ی بۆ CNN ئاشكراكردوه، دواى ئه‌وه‌ى جه‌مال خاشقچى ده‌چێته ناو كۆنسوڵخانه‌كه‌وه، ده‌زانێت شتێكى نائاسایى هه‌یه و كه‌سێك ده‌بینێت و پێى ده‌ڵێت "ئه‌وه چى ده‌كه‌یت لێره؟" ئه‌و كه‌سه‌ش "ماهر عه‌بدولعه‌زیز موترب" بووه، كه كه‌سێكى دیپلۆماتكاری پێشوه و ئه‌فسه‌رى هه‌واڵگرى سعودیه‌یه و له‌گه‌ڵ "محه‌مه‌د بن سه‌لمان" جێنشینى سعودی كارده‌كات.
وه‌ك له تۆماره ده‌نگیه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ماهر به خاشقچى وتووه "ده‌گه‌ڕێیته‌وه؟" له‌وه‌ڵامیشدا ئه‌و رۆژنامه‌نوسه پێى وتووه "نا‌توانیت ئه‌وه بكه‌یت.. له‌ده‌ره‌وه خه‌ڵك چاوه‌ڕێم ده‌كه‌ن". له‌و كاته‌شدا ژماره‌یه‌ك كه‌س هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر خاشقچى و ده‌نگى ئه‌و رۆژنامه‌نوسه به‌ئاشكرا ده‌بیسترێت كه ده‌ڵێت "ناتوانم هه‌ناسه بده‌م". سێ جار ئه‌وه دوباره ده‌كاته‌وه و دواتر ده‌نگى نامێنێت.
هه‌روه‌ها له‌تۆماره‌كه‌دا، كه ده‌زگاى هه‌واڵگریى توركیا ده‌ستى كه‌وتوه و گوێی لێگیراوه، ده‌نگى چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش ده‌بیسترێت و یه‌كێك له‌وانه "سه‌ڵاح محه‌مه‌د ته‌بیقى"یه، كه پزیشكى شه‌رعیی سعودیه، هه‌روه‌ها له‌و تۆماره‌دا چه‌ند ده‌نگێكى دیكه‌ش ده‌بیسترێن، له‌وانه ده‌نگى هاواركردن و هه‌ناسه‌بڕكێ و مشار و له‌ت له‌تكردن. ده‌نگى پزیشكه شه‌عییه‌كه‌ش دێت، كه داوا له‌وانه‌ى چوارده‌ورى ده‌كات له پارچه پارچه كردنه‌كه‌ی خاشقچی-دا هاوكارى بكه‌ن و پێیان ده‌ڵێت "مایكه‌كان بكه‌نه گوێتان.. یان وه‌ك من گوێ له میوزیك بگرن". هه‌روه‌ها له‌كاتى پرۆسه‌كه‌شدا 3 جار ته‌له‌فۆنى كردووه بۆ كه‌سێك، كه هه‌واڵى به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌و كاره‌ى پێداوه و ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا پێیانوایه بۆ به‌رپرسه باڵاكانى ریاز بووه.
ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان پێیانوایه، ئه‌وه رووداوێك نه‌بوه، به‌ڵكو پلان بۆ داڕێژراو بوه و له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كانیشدا زۆر به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى باسى كاره‌كه‌یان كردوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانوتوه به هه‌ڵه كوشتویانه.
جێى باسه، ده‌قى تۆماره ده‌نگییه‌كه به‌نوسین به‌سه‌ر وڵاته هاوپه‌یمانه‌كانى توركیا و سعودیه دابه‌شكراوه له‌نێوانیشیاندا چه‌ند وڵاتێكى ئه‌وروپى، به‌ڵام تاكه وڵات، كه تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ى به بیستراو وه‌رگرتوه، ئه‌مریكایه.