زیاتر لە 100 رۆژنامەنوس لە عیراقدا بونەتە قوربانی

10/12/2018 عێراق

نەوا
كۆمەڵەی بەرگریكردن لە ئازادی رۆژنامەگەری لە عیراق ئاشكرایكرد، لە 3 ساڵی رابردودا، 40 رۆژنامەنوس كوژراون و 76ی دیكەش برینداربون.
كۆمەڵەی بەرگریكردن لەئازادی رۆژنامەگەری لە عیراق، راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە و تێیدا ئاماری كوژرانی رۆژنامەوانانی لەسێ ساڵی رابردوودا بڵاوكردەوەو تێیدا هاتوە "لەسەرەتای ساڵی 2015وە تا كۆتایی 2017 ژمارەی ئەو رۆژنامەنوسانەی لە عیراقدا كوژراون 40 كەس بون، هەروەها 76ی دیكەش برینداربون".
بەپێی راپۆرتەكە، زۆربەی رۆژنامەنوسەكان لە میانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی دژبە داعشدا كوژران یاخود برینداربون، هەروەها 430 پێشێلكاریش دژبە ئازادییەكانی كاری رۆژنامەوانی لە عیراقدا تۆماركراون، كە زۆربەیان لایەنە حكومی و ئەمنیەكان ئەنجامیانداوە.
زۆرینەی رۆژنامەنوسە بریندارەكانیش لە میانی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری موسڵ لە ساڵی 2017دا توشی روداوەكان بون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group