نادیە موراد خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە نەرویج وەرگرت

10/12/2018 جیهان

نەوا
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، نادیە موراد كچە ئێزدی و دێنیس مۆكویك پزیشكی كۆنگۆلی پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی ژنان، لە رێوڕەسمێكدا لە نەرویج خەڵاتی نۆبڵ-یان بۆ ئاشتی وەرگرت.
بیریت رایس ئەندەرسن سەرۆكی لیژنەی نۆبڵ لە نەرویج لە رێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتەكەدا وتی "داعش گەورەترین تاوانی بەرانبەر نادیە موراد ئەنجامداوە و هەوڵیدا هەرێمی كوردستان داگیربكات".
وتیشی "دەبێت تاوانبارانی جەنگ سزا بدرێن".
هەر لە رێورەسمەكەدا، نادیە موراد كچە ئێزدی وتی "داعش ویستی ئێزدییەكان لە عیراقدا قڕ بكات و هەموو خەونەكانی ئێمەی لەناوبرد".
نادیە موراد كچە كوردێكی ئێزدییە و لە ساڵی 1993 لە گوندی كۆجۆ لە شنگال لەدایكبووە و ساڵی 2014 لەلایەن داعش رفێندرا و سێ مانگ لەژێردەستی چەكدارانی رێكخراوەكەدا بوو. لە 2015دا و لە چوارچێوەی پرۆگرامێكی كۆچەران چووە ئەڵمانیا، لە ئەیلولی 2016دا بووە باڵیۆزی نیازپاكی نەتەوەیەكگرتووەكان، لە 2016دا خەڵاتی ساخارۆڤی لەلایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە پێبەخشرا. ئەمڕۆش خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە هاوبەشی پێبەخشرا. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group