پارێزەرێكی راوێژكار: لە هەرێم و عیراقدا دەزگاكانی پۆلیس و ئاسایش لێكۆڵینەوە دەكەن نەك دادگاكان

10/12/2018

نەوا
كارزان فازڵ پارێزەرێكی پسپۆڕ لە مافەكانی مرۆڤدا جەختدەكاتەوە، مافی مرۆڤ لە نێوان بڕیاردەران و جێبەجێكارانی یاسادا پێشێل دەكرێت.
لە بەرنامەی "ئاراستە"ی رادیۆ نەوادا كارزان فازڵ پارێزەری راوێژكار لەسەنتەری پەرەپێدانی دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای ئەوەی چەندین یاسا هەن، كە دەستەبەری مافەكانی مرۆڤ دەكەن، بەڵام هێشتا پێشێلكاری لە مافەكاندا دەكرێن، بۆئەوەش نمونەی ئەشكەنجەدانی ژمارەیەك لە تۆمەتبارانی راگیراوی باسكرد.
وتیشی "ئەسڵ وایە دادگاكانی لێكۆڵینەوە كاروبارەكانی لێكۆڵینەوە ئەنجام دەدەن، بەڵام نەك لە هەرێم لە عیراقیش دەزگاكانی پۆلیس و ئاسایش دەیكەن، بۆیە ئەنجومەنی دادوەریی ئیرادەی نییە بۆ چەسپاندنی ئەم خاڵە".
ئەوەشیخستەڕِو، دادوەرێك پێی وتوە "لە هەر دۆسێیەكدا 20 بۆ 30 بڕیاری دەركردوە، بەڵام جێبەجێ‌ نەكراون".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group