توركیا 63 كۆچەری دیكەی دەستگیركرد

10/12/2018 جیهان

نەوا
هێزە ئەمنیەكانی توركیا ئاشكرایانكرد، 63 كۆچەری تریان دەستیگر كردووە كە بەشێوەیەكی نایاسایی چوونەتە ناو خاكی توركیاوە.
یەكەكانی فەرماندەیی جەندرمە لە هەردوو ناوچەی شەنكۆی و كشڵاكی یایڵاداغی شوێنی 33 كۆچەری نایاساییان دەستنیشان كردوە و سەرجەمیان دەستگیركراون، كە هاوڵاتی سوریان و بەشێوەیەك نایاسایی چونەتە خاكی توركیاوە.
هەروەها لە هەڵمەتێكی دیكەدا یەكەكانی پاراستنی سنور لە "ئاڵتنئۆزو" 30 كۆچەری دیكەیان دەستگیركردوە، كە لە سوریاوە بەنایاسایی هەوڵی چونەناو خاكی توركیایان داوە.
سەرجەم كۆچەرە دەستگیركراوەكان رەوانەی بنكەی جەندرمەی كراون بۆ لێكۆڵینەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group