بەغدا.. ناوچەی سەوز بەڕووی هاووڵاتیاندا كرایەوە

10/12/2018 عێراق

نەوا
بڕیارەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كردنەوەی ناوچەی سەوز بەڕووی هاووڵاتیاندا، چووە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئێوارەی دووشەممە 10ـی كانوونی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی بەغدا رێگەكانی ناوچەی سەوز-ـی بەڕووی هاووڵاتیاندا كردەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنیی بەغدا بە ئاژانسەكانی هەواڵی راگەیاندووە، بڕیاردرا بە كردنەوەی ئەو رێگایانەی دەچنە ناوچەی سەوز، بڕیارەكەش لە كاتژمێر پێنجی ئێوارەی دوو شەممەوە كاری پێدەكرێت تا كاتژمێر 10ـی شەو، ئەوەش وەك سەرەتایەك و بەشێوەیەكی ئەزموونی دەبێت.
پێشتر عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدابوو ناوچەی سەوز بەڕووی هاووڵاتیاندا بكرێتەوە. رۆژی شەممەی رابردووش سەرۆك وەزیران فەرمانیكرد وەك سەرەتا رێگاكانی ناوچەی سەوز بەشێوەی ئەزموونی بكرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group