نەوا
ناسڕ خلێفی قەتەری خاوەنی
یانەی پاریس سانت جێرمان توانی ڕێکەوتنێک بە نایمار دا سیلڤای بەرازیلی و بانکی
قەتەری نیشتیمانی ئیمزا بکات، بەهۆی ئەو ڕێکەوتنەشەوە هیچ یانەیەک ناتوانێت
یاریزانە بەرازیلیەکە بکڕێت.
یانەی پاریس سانت جێرمان بە
توندترین شێوە و بەخێرایی وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە لەلایەن ڕۆژنامەکانی
"لیکیپ و لو پاریزیان"ی فەرەنسیەوە بڵاودەکرێنەوە دەربارەی ئەگەرەکانی
سزادانیان لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، هەروەها ناچاربونیان بە فەرۆشتنی
یەکێک لە نایمار و مباپێ.
ئەمڕۆ بەفەرمی بانکی قەتەری
نیشتیمانی (QNB) کە گەورەترین بانکی وڵاتی
قەتەرە بۆندێکی نوێی لەگەڵ نایمار ئیمزا کرد و بەهۆیەوە یاریزانەکە دەبێتە
نێردراوی قەتەریەکان، ئەوەش دەیسەلمێنێت کە "نێی" بە یانەی پاریس سانت
جێرمانەوە بەستراوە و چیتر ناتوانێت دوای ئەم هەموو بۆندە خەیاڵیە ڕوو لەیانەیەکی
تری وەک مان یونایتد و ڕیاڵ مەدرید بکات.