نەوا
سەرۆکایەتی یانەی مانچستەر
یونایتد بۆ گواستنەوەی یەکێک لە یاریزانە داواکراوەکان گڵۆپی سەوزیان بۆ جوزێ
مۆرینیۆی ڕاهێنەر داگیرساندووە.
ڕۆژنامەی " زە
سەن"ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، مۆرینیۆ لەم وەرزەدا گلەیی بەردەوامی لە هێڵی
بەرگری پێکهاتەکەی هەبووە و لەهەمان کاتدا ئیدارەی یانە نەیانتوانیوە یاریزانە
داواکراوەکانی بۆ دابین بکەن، ئەوەش کێشەی هونەری و وەرزشیی دروست کردووە و
بەهۆیەوە لەنێو چوارینە گەورەکەی ئینگلتەرا نەماون.
سەرچاوەکە دووپاتی کردۆتەوە،
هەفتەی ڕابردودا ئید وادواردی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانە لەگەڵ مۆرینیۆ کۆبونەوەی
ئەنجامداوە، تیایدا پاڵپشتی ڕاهێنەرەکەی کردووە و لەهەمان کاتیشدا گڵۆپی سەوزی بۆ
داگیرساندووە تا لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتودا تۆبی ئاڵدەرڤێڕڵدی بەلجیکی
بەرگریکاری یانەی تۆتنهام بکڕێت.
ئاڵدەرڤێرڵد بەرگریکارێکی
بەتوانایە و هاوینی داهاتو بۆندەکەی لەگەڵ "کەڵەشێرە ڕومیەکان" کۆتایی
دێت، مۆرینیۆ پێی وایە لەم زستانەدا دەتوانێت بە 40 ملیۆن پاوەند بیگوێزێتەوە بۆ پێکهاتەکەی.