هاندەرانی ئینتەرمیلان لە ئیکاردی توڕەن: چی دەکەیت لە مەدرید؟!

10/12/2018 وەرزش

نەوا
هاندەرانی یانەی ئینتەرمیلان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بێزاری خۆیان لە جموجۆڵەکانی ماورۆ ئیکاردی ئەرجەنتینی دەربڕیوە و پێیان وایە، سەردانیکردنی بۆ شاری مەدرید هەڵەیەکی گەورە بووە.
شەوی ڕابردوو یاریی کۆتایی جامی لیبەرتادرۆس لە یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ"ی تایبەت بە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدرا، بۆ ئەم مەبەستەش چەندین ئەفسانە و ئەستێرەی بواری تۆپی پێ و کەسایەتی سیاسی و هونەری ئامادەی ڕووبەڕوبونەوەکە بوون، یەکێک لە ئامادەبوان ماورۆ ئیکاردی و واندا نارای هاوسەری بوو.
هاندەرانی "نێراتزۆری" لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە توڕەیی خۆیان لەم جوڵەیەی "ئیکا" دەربڕیوە و پێیان وایە، سوکایەتی کردنە بە یانەی ئینتەرمیلان بەوپێیەی سبەیشەو بەرامبەر یانەی ئایندهۆڤن لەخولی یانە پاڵەوانەکان یارییەکی یەکلاکەرەوەی ئاگرینیان هەیە و دەبوو تەرکیز لە یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکان بکات و بحەوێتەوە، نەک گەشت بکات بۆ شاری مەدرید تەنها بۆ تەماشاکردنی یارییەک کە لە دوور و نزیک پەیوەندی پێیەوە نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group