كەشناسی هەرێم هۆشداریدەدات لە شەپۆلێكی بەفرو بارانبارین

10/12/2018

نەوا
پەیجی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم هۆشداریدەدات و دەڵێت: "هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەی شەپۆلێكی بارانبارین و بەفربارین".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، "شەوی سێشەممە لە كاتەكانی درەنگانی شەو، نزمە پاڵەپەستۆی رۆژهەڵاتی توركیاو لەگەڵ بارستە هەوایەكی سارد لە ناوەڕاستی ئەوروپاوە كار دەكاتە سەر ناوچەكەمان، سەرەتا لە سنوری پارێزگای دهۆك دەستپێدەكات و پاشانیش رۆژی چوارشەممە لەتەواوی ناوچەكەمان بارانبارین دەستپێدەكات و ئاستی باران لە سنوری ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێرو دهۆك بارانی بەلێزمە دەبێت، لەسنوری سلێمانی و هەڵەبجەو كەركوك و ئیدارەی گەرمیانیش بارانی مامناوەند دەبێت".
ئەوەش راگەیەندراوە، "هاوكات لەگەڵ باران بارین لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت، پلەكانی گەرما "4-5" پلە روو لە نزمبونەوە دەكات".
 كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشكرا شیدەكات، كاریگەری ئەم شەپۆلە تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group