بەرشلۆنە بە یەک مەرج بۆند پێشکەشی کۆمپانی دەکات

11/12/2018 وەرزش

نەوا
یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ئامادەیە لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتودا بۆند پێشکەشی ڤینسنت کۆمپانی کاپتنی یانەی مانچستەر سیتی بکات.
ڕۆژنامەی " زە سەن"ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، کۆمپانی وەک یاریزانێک لەنێو یاریگاکاندا بەرەو کۆتایی هەنگاو دەنێت و لەبەرامبەردا بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە گرنگیان بە تواناکانی داوە، بڕیاریشە لە حاڵی وازهێنانیدا ڕاستەوخۆ بۆندی پێشکەش بکەن تا لە داهاتودا لەڕووی ئەزمونەوە سود بە بەرگریکارە لاوەکانی بارسا بگەیەنێت.


سەرچاوەکە جەخت دەکاتەوە، بەرشلۆنە تەنها لە یەک بارودۆخدا ئەم هەنگاوە دەنێت، ئەویش ئەگەر بێتو کۆمپانی وازهێنان ڕابگەیەنێت و بۆندەکەی نوێ نەکاتەوە، یاخود بە هیچ پۆستێکی کارگێڕی و هونەری لە یانە شینە ئاسمانیەکە قایل نەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group