ژەهراویبوونی كاتی دووگیانی چییە؟

12/12/2018 هەمەڕەنگ

نەوا
ژەهراویبوون یەكێكە لەو دۆخە تەندروستییانەی لەماوەی دووگیانیاندا، رووبەڕووی بەشێك لە ژنان دەبێتەوە.
هۆكارەكانی نەخۆشییەكە زۆرن، دیارترینیان ئەوەیە ژنی دووگیان كێشی زۆربێت، یاخود بە زیاتر لە كۆرپەلەیەك دووگیانبووبێت، یان ماوەی نێوان یەكەم منداڵبوونی و دووگیانییەكەی ئێستای لە 10 ساڵ زیاتربێت. یاخود تەمەنی لەسەرووی 40 ساڵەوە بێت.
نیشانەكانی نەخۆشییەكەش بریتین لە سەرئێشە و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و دروستبوونی گرفت لە بیناییدا، وەك تەڵخبینی یان بریسكانەوەی شتەكان لەبەرچاوت. هەروەها هەستكردن بە ئازار لەژێر پەراسووەكاندا. سەرباری هێڵنجدان و ئاوسانی كتوپڕی روخسار و دەست و پێكان.
سەبارەت بە چارەسەركردنی نەخۆشییەكە، پزیشكانی پسپۆڕ جەختدەكەنەوە كە پێویستە دەستبەجێ كەسی توشبوو رەوانەی نەخۆشخانە بكرێت و سەرەتا هەوڵی دابەزاندنی فشاری خوێنی بدرێت، دواتریش چارەسەری پێویست بۆ رزگاربوون لە ژەهراویبوونەكە وەربگرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group