نێچیرڤان بارزانی: بەردەوام دەبین لە هەوڵەكانمان بۆ رزگاركردنی ئەو ئێزدیانەی رفێنراون

14/12/2018

نەوا-
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا پیرۆزبایی جەژنی "رۆژی یێت ئێزی" لە كوردانی ئێزدی دەكات و رایدەگەیێنێت، تاوەكو رفێندراوێكی ئێزدی لە دەست داعشدا مابێت، لە هەوڵی بەردەوامدا دەبن بۆ رزگاركردنیان. 
لە پەیامەكەیدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان وێڕای پیرۆزبایی لە ئێزدیەكان رایگەیاندووە: بەداخەوە ئەم جەژنە لە كاتێكدایە هێشتا ژمارەیەكی زۆر لە ئێزدیەكان لە كامپی ئاوارەكان دەژین و نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.
 سەرۆك وەزیرانی هەرێم راشیگەیاندووە: لە جەژنی ئێزی دا سەرجەم ئێزدیەكان دڵنیا دەكەمەوە كە تا ئەو كاتەی خوشكێك یان برایەكی ئێزدی لە بن دەستی داعش یان هەر شوێنێكی تردابێت، حكومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ رزگاركردن و گەڕاندنەوەیان بۆ ناو خێزان و كەسوكاریان.

 

دەقی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ جەژنی یێت ئێزی كوردانی ئێزدی

ب گەرمی جەژنا "ڕۆژی یێت ئێزی" ل خوشك و برایێت هێژایێت ئێزدی ل كوردستانێ و هەر دەرەكا دنیایێ هەبن، پیرۆز دكەم. هیڤیدارم جەژنەكا خۆش و ئارام دەرباس بكەن و جەژن ببێتە ئەگەرێ بجهبوونا زێدەترا ئاشتیێ و پێكڤەژیانێ و ڤەگەڕیانا خێر و خۆشیێ بۆ خوشك و برایێت مە یێت ئێزدی و هەمی خەلكێ كوردستانێ.

ئەڤ جەژنە ژی جارەكا دی د دەمەكێدا ڤەدگەڕیت كو مخابن هێشتا هژمارەكا مەزنا ئێزدییان د كامپێت ئاوارەییێدا دژین و نەشیاینە ڤەگەڕنە سەر جهـ و وارێت خۆ. هیڤیدارم جەژنێت بهێن هەمی ب سەرفرازی ڤەگەڕیابن سەر جهـ و وارێت خۆ یێت ئارام و ئاڤەدانكری و حكوومەتا هەرێما كوردستانێ دێ هەموو هەولێ ژبۆ ڤێ یەكێ دەت.

هەر ب ڤێ هەلكەفتنێ هەمی خوشك و برایێت مە یێت ئێزدی پشتڕاست دەكەین كو هەتا خوشكەك یان برایەكێ مە یێ ئێزدی یێ ڕەڤاندی ل ناڤ داعشێ یان ل هەر جهەكێ مابیت، ئەم دێ بەردەوام هەوڵ دەین وان ڕزگار بكەین و ڤەگەڕینین ناڤ كەسوكارێت وان.

سلاڤ و دروود بۆ گیانێ هەمی قوربانیێت دەستێ تیرۆرێ و ئەم ب ڕێز و حورمەت وان ب بیر تینین. 

جارەكا جەژنا هەمیان پیرۆز بیت.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆك وەزیرێ هەرێما كوردستانێ
14/12/2018

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group