پەرلەمان لە سەردانی نهێنی عێراقیەكان بۆ ئیسرائیل دەكۆڵێتەوە

11/01/2019 عێراق

نەوا

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لیژنەیەكی تایبەت بۆ لێكۆڵینەوە لە راستیی سەردانی شاندە عێراقییەكان بۆ ئیسرائیل پێكدەهێنێت.
محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق فەرمانی پێكهێنانی لێژنەیەكی دەر‌كرد، كە نوێنەری هەریەك لە لیژنە پەرلەمانییەكانی ئاسایش و بەرگری و پەیوەندییەكانی دەرەوە لەخۆبگرێت، بۆ لێكۆڵینەوە لە درووستی ئەو دەنگۆیانەی باس لە سەردانی چەند شاندێكی عێراقی بۆ ئیسرائیل دەكەن.
لە رۆژانی رابردوودا وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاندبوو، ساڵی رابردوو 3 شاندی عێراقی سەردانی وڵاتەكەیان كردبوو، كە نوێنەری چەند لایەنێكی سیاسی و ژمارەیەك كەسایەتی لەخۆ گرتبوو.
جێی باسە عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی دانی بە ئیسرائیلدا نەناوە و وەك داگیركەری خاكی فەلەستین لەو وڵاتە دەڕوانێت و هیچ پەیوەندیەكی فەرمی لەگەڵیدا نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group