ساردترین ماراسۆن لە جیهاندا رێكخرا..كەس تەواوی نەكرد

11/01/2019 وەرزش

نەوا
ناوچەیەكی دورەدەستی ئەوپەڕی خۆرهەڵاتی روسیا ماراسۆنێكی جیاواز رێكدەخات، كە بەشداربوانی لە كەشوهەوایەكی زۆر ساردی 51 پلەی ژێر سفری سیلیزی رایاندەكرد.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، ماراسۆنەكە لە ناوچەی "یاكوتیا" رێكخراوە، كە زۆرترین كات پلەی گەرما 47ی ژێر سفری سیلیزییە.
بەهۆی ئەو سەرما زۆرەی لە ناوچەكەدا هەیە، هەر 16 بەشداربوەكە شكستیانهێناوە لە تەواوكردنی ماوەی راكردنەكە. تەمەنی بەشداربوانیش لە نێوان 21 بۆ 71 ساڵدا بوە.
ئۆنكنتی ئۆلیسۆڤ تەمەن 71 ساڵ توانیویەتی 10 كیلۆمەتر بە ماوەی كاتژمێرێك و 8 خولەك ببڕێت. هەروەك گەشتیارانی خەڵكی ئوسترالیا، هیندستان و ژاپۆن بەشدارییان لە ماراسۆنە سەرسوڕهێنەرەكەدا كردوە.
پێشتر لە بەریتانیا ماراسۆنێك لە كەشوهەوایەكی ساردی 27 پلەی ژێر سفری سیلیزیدا رێكخرابو، بەڵام ئەمەی روسیا ریكۆردی شكاندوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group