نەیمار وەڵامی پێلێ‌ دەداتەوە

21/01/2019 وەرزش

نەوا
دوای ئەوەی پێلێ‌ ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی بەهۆی زۆر خۆخستنەوە رەخنەی لە نەیمار داسیلڤای هاونیشتمانی گرت، ئەو ئەستێرەیەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت "رەخنەكانی جێی سەرنجن، بەڵام هەركاتێك سەركەوتو بیت، رەخنەكان دەستپێدەكەن".
نەیمار لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی Goal وتی "رەخنەكانی پێلێ‌ جێی سەرنجن، هەركاتێك سەركەوتوو دەبیت و دەیبەیتەوە ئیتر رەخنەكان دەستپێدەكەن، هەرگیز خۆنواندنم نەكردوە لە یارییەكانی جامی جیهانیدا، بەڵكو روبەڕوی توندوتیژی دەبومەوە".
ئەستێرە بەڕازیلیەكە رونیشیكردوەتەوە، رێزی رەخنەكانی پێلێ‌ دەگرێت، بەڵام لەگەڵیدا نییە كاتێك بابەتەكە پەیوەندی بە كەسایەتیمەوە هەیە، هەمیشە گەورە دەكرێت.
پێلێ‌ لە دوا لێدوانیدا وتبوی "خەڵك پێیانوایە من كار لەگەڵ نەیماردا دەكەم، بەڵام ئەوە بۆ بەرژەوەندی خۆی دەكەم و باشترینم دەوێت بۆ هەڵبژاردەكەم، كاردەكەم بۆ هاوكاریكردن و پێشكەوتنی، وتم دەبێتە یاریزانێكی گەورە بەڵام لەدوو ساڵی داهاتوودا چی روویدا؟ بەشێوەیەكی جیاواز دەردەكەوێت نەك بە گۆڵ تۆماركردن و یاری جوان، بەڵكو بە پێكدادانی شكستخواردو و لەگەڵ یاریزانانی بەرامبەر و قورسكردنی یاری لەسەر ناوبژیوانەكان".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group