نه‌وا
رۆژنامه‌ى "ئاس"ى نزیك له یانه‌ى ریاڵ مه‌درید ئاشكرایكردوه، یانه‌كه له سانتیاگۆ سۆلارى راهێنه‌رى ئێستاى رازى نییه‌و هاوینى داهاتوو ده‌ڕوات و جێگره‌وه‌شى دیاریكراوه.
ئاس له‌راپۆرتێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى سۆلارى باش بوون، به‌ڵام ده‌سته‌ى ئیدارى دڵنیانین له‌تواناكانى، بۆئه‌وه‌ى له‌پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه پێویسته خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا یان خولى ئیسپانى به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاشكراشیكردوه، له ئه‌گه‌رى لابردنى راهێنه‌ره ئه‌رجه‌نتینیه‌كه، یانه‌ى ریاڵ مه‌درید شوێنگره‌وه‌ى دیاریكردوه، به‌ڵام نازانرێت كێیه.